چەكداران گۆڕی حافز ئەسەدیان لە شاری قەرداحە سووتاند

لازقییە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆی سوتاندنی مەزارگەی گۆڕی حافز ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سوریای لە شاری قەرداحەی لازقییە بەڵاوبوویەوە.

 هەروەها مەزارگەکە گۆڕی کوڕە گەورەکەی حافز ئەسەدی تێدایە کە ناوی باسیل ئەسەدە و لە ساڵی ١٩٩٤ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەنگی یەکێک لەو کەسانە دەبیسترێت کە دەڵێت: “نە دەبووایە گۆڕەکە بسوتێنرابایە، بەڵکو كرابایە تەوالێتێکی گشتی”.

یەکێکی تر دەڵێت “الله اكبر، ئێستا موجاهیدەکان گۆڕی تاوانبار و دیکتاتۆری ستەمکار، حافز ئەسەد دەسوتێنن”.

بەرەبەیانی یەکشەممەی ڕابردوو ڕژێمی بەشار ئەسەد رووخا دوای ئەوەی گروپە چەكدارەكانی دەستەی تەحریر شام گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە