لەسێدارەدانی مەیدانی لە سوریا چەند ڕۆژێک لە دوای ڕووخانی ئەسەد دەستی پێكرد

دیمەشق – نۆرس پرێس

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنی ڤیدیۆیی لەسێدارەدانی مەیدانی دانیشتووانی سوریا بەڵاودەكەنەوە، كە گروپە چەكدارەكان بە بیانووی جۆراوجۆر، لەوانە ” كە نوسەیریین (عەلەویین)” و هەندێکی دیکەیان بەبیانوی “شەبیحە” بوون، هەندێكیشیان بەبیانووی ئەوەی سەر بە ڕژێمی بەشار ئەسەدن، ئەوەش لە كاتێكدایە كە بانگەوازی و هۆشداری نێودەوڵەتی هەیە، لە تۆڵەسەندنەوە لە لەسەر بنەمای پەیوەندی نەتەوەیی یاخود ئایینی یان سیاسی.

نۆرس پرێس لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، کوشتنی 27 هاوڵاتی مەدەنی بەبەڵگە كردووە، لە گەڕەک و گوندەکانی شاری حومس کە زۆرینەیان لە مەزهەبی “عەلەویین”، ئەوەش ەكاتێكدایە كە ئاژاوەی ئەمنی لەو ناوچەكەدا هەیە.

دوێنێ دیمەنی كوشتنی كەسێك لە مەزهەبی عەلەوی بڵاوكراوە، کە چەکدارەکان لە ناوەندی شاری ئیدلب لەسێدارەی دەدەن و لاشەكەی دەشێوێنن.

هەروەها گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوکرایەوە، کە تیایدا چەکدارێكی سەر بە گروپە چەكدارەكان دوو گەنج دەكوژێت بەبیانووی ئەوەی كە “كافرن” لە گوندی رەبییعەی گوندەواری شاری حەما.

لە ئیدلبیش، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بەڵاوبویەوە، کە چەکدارەکان لەناو خەڵك جەستەی كەسێكیان شێواند بە بیانووی ئەوەی کە “شەبیحە”، بە واتای دڵسۆزی ڕژێمی بەشار ئەسەدە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە کە بە پەتێک ملی ئەو كەسەیان بەستووە و بە شەقامەکاندا دەیکێشن و بەردبارانی دەكەن.

هەروەها نۆرس پرێس دیمەنی شاری مەحڕەدەی باکووری حەمای بەڵاو كردەوە کە زۆرینەی مەسیحیین، و خەڵكەكەی ناتوانن بێنە دەرەوە دوای ئەوەی دەستەی تەحریر شام دەستی بەسەر پایتەختی ئەو وڵاتەداگرت.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد