نۆرس پرێس ناوی ئەو كەسانەی بونە قوربانی بۆردومانەكانی توركیا لە شاری كۆبانێ ئاشكرا دەكات
كۆبانێ – نۆرس پرێس
نۆرس پرێس ناوی ئەو کەسانەی ئاشكرا دەكات کە بە بۆردومانی تورکیا لە گوندەواری باشووری ڕۆژئاوای کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان کوژراون و برینداربوون.
عەبدوڵڵا مەحمود شێخ عەلی تەمەن (28 ساڵ) ساڵ و شەهەد شێخ عەلی تەمەن (12 ساڵ) لە بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گوندی جەعدەی گوندەواری کۆبانێ گیانیان لەدەستدا.
لەکاتێکدا عومەر شێخ عەلی (10 ساڵ)ان و مەحمود شێخ عەلی (8 ساڵ) برینداربوون.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، دوو منداڵ لە بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر گوندەواری کۆبانێ گیانیان لەدەستدا، و چەند کاتژمێرێک پێش ئەو كاتیش، لە بۆردومانێکی ئاسمانی تورکیادا بۆ سەر گوندی موستەریحەی ڕۆژئاوای شاری عێن عیسا، ١٢ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەستدا.
داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان