
ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە مونبج بە نێوەندگیری ئەمریکا رایدەگەیەنێت
حەسەكە – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە مونبج، بە نێوەندگیری ئەمریکا کراوە.
جەند رۆژێكە میلیشیاكانی “جەیش وەتەنی” سەر بە توركیا لە سێ میحوەرەوە هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات لە شاری مونبج، و نۆرس پرێس لە چەند دیمەنەكی ڤیدیۆیی و وێنە ئاشكرایكرد كە میلیشیاكان ماڵی هاوڵاتییانی كورد دەدزن و تێكی دەدەن، هەروەها گرتەیەکی ڤیدیۆی بەڵاو كردەوە كە ئەندامانی تورك، بریندارانی جەنگ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكان دەكوژن.
عەبدی تۆڕی كۆمەڵایەتی “X” بەڵاوی كردەوە، لە كاتێك کە شەڕڤانانمان بەردەوامن لە بەرگریكردن لە شاری مونبج، و بۆ وەستاندنی هێرشەکان لە ڕۆژئاوای فورات، بە نێوەندگیری ئەمریکا گەیشتوینەتە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە مونبج، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی”.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشکرد، كە شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی مونبج دێنە دەرەوە، ئامانجیشمان وەستاندنی شەڕە لە هەموو خاکی سوریا، و دەچینە ناو پرۆسەیەکی سیاسییە بۆ ئایندەی ئەو وڵاتە.
داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەدئ