دوو هاوڵاتی مەدەنی لە شاری دێرەزوور كوژران

دێرەزۆر – نۆرس پرێس

شەوی سێشەممە لە شارۆچکیەكی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوو هاوڵاتی مەدەنی بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژران.

سەرچاوەیەکی لە ناوچەكە ڕایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو کە بەماتوڕسكیل هاتبوون، تەقەیان لە “راید عەبدولکەریم” و ئەحمەد نوڕ كرد، لەبەردەم ماڵی راید لە گەڕەکی تەمۆی ناوەڕاستی شاری مەیادیین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو گەنجە دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

بەپێی سەرچاوەکە، پێدەچێت ئەو چەکدارانە سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بن، بەو پێیەی لە کاتی هێرشەکەدا دروشمی پشتیوانی لەو ڕێکخراوەیان دەوتەوە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان