هەولێر- نۆرس پرێس
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کوژرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی ئۆپەراسێونێکدا لە پارێزگای ئەنبار، ھەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کە لەناو ماڵێکدا خۆیان حەشاردابوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە، کە لە میانی ھەڵکوتانەکەدا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و تیرۆریستانی داعشدا ڕوویداوە.
راشیگەیاندووە، کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش كوژراون و دوو ئەفسەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش لەمیانەی ئۆپەڕاسیۆنەكەدا گیانیان لەدەستداوە.