بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گوندەواری حەسەکە کەسێک گیانی لەدەستدا

حەسەكە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تورکیا بۆ سەر گوندەواری شارۆچکەی زرەكان لە باکووری حەسەکە، کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، 12 کەس لە یەك خێزان كە زۆربەیان منداڵن، لە گوندەواری عێن عیسای باکووری شاری رەقە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەک بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، چەند خاڵێكی لە گوندەکانی حەڕمەل و حەڕمەلە و تەلەی سەر بە شارۆچکەی زرەكان کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەكان بەشێوەیەکی پچڕپچڕ لەسەر گوندەکانی ناوچەکە بەردەوامە.

ئامادەکردنی: دلسوز یوسف – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە