وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و تورکیا تاوتوێی ئاسایشی هاوپەیمانان و “سەرهەڵدانەوەی داعش” لە سوریا دەکەن

حەسەكە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، تاوتوێی دۆخی سوریایان لەگەڵ یاشار گولەر هاوتا توركەكەی كردووە، و ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ناسەقامگیریی سووریا کاریگەریی لە ئەرکی هاوپەیمانان و هاوبەشەكانی دەكات بۆ تێکشکاندنی داعش و ئاسایشی ناوچەكە.

دوێنێ یەكشەممە، جارید زۆبە، پەیامنێری پنتاگۆن رایگەیاند، ئیدارەی بایدن بە دیپلۆماسی فشار دەخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی میلیشیای “جەیش وتەنی” سەر بە ئەنقەرە هێرشەكانی لە دژی هێزەكانی سوریای دیموکرات كە كورد سەركردایەتی دەكات رابگرێت

ئۆستین لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، لەگەل هاوتا تورکەکەی سەبارەت  “گرنگی پابەندبوونی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و پابەندبوون بە ستانداردە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان” ڕێککەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وڵات “بەردەوام دەبن لە پێكەوە کارکردن بۆ شکستپێهێنانی تیرۆر و دەستەبەرکردنی ئاسایشی هێزەکان.”

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد