بۆردومانی ئاسمانی لە دێرەزوور کوژراو و برینداری لێكەوتەوە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

شەوی یەکشەممە/دووشەممە، فڕۆکە جەنگی نەناسراو چەندین هێرشێكی ئاسمانییان لە ناوچە جیاجیاکانی گوندەواری دێرەزوور ئەنجامدا و جەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شارۆچکەی ئەلبوكەمال ڕایگەیاند، فڕۆکەکان سێ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شوێنی چەکدارەکان ئەنجامداوە، لە نزیک سنووری سوریا و عێراق نزیك دەروازەی سكەك و قائیم، لە ئەنجامدا ژمارەیەکیان کوژران و برینداربوون .

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشێكی دیکە باڵەخانەی هەجانەی لە بیابانی شارۆچکەکە کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی دیکە لە شارۆچكەی مەیادیین ڕایگەیاند، هێرشێكی دیكە كرایە سەر ئەندامانی میلیشیای “دیفاع وەتەنی کە چەكی هاوەنیان لە نزیک گەڕەکی تەمۆ دادەمەزراند.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هێرشەكەدا دوو ئەندامی ئەو میلیشیایە كوژران، و هێرشێكی دیكەدا ئەنجامدرا لە نزیك بیابانەكە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە زیانەكان نییە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان