سەرچاوەیەك لە پنتاگۆن: ئیدارەی بایدن فشار لە توركیا دەكات بۆ ئەوەی هێرشەکانی سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات رابگرێت

مونبج – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەی بایدن بە دیپلۆماسی فشار دەخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی میلیشیای “جەیش وتەنی” سەر بە ئەنقەرە هێرشەكانی لە دژی هێزەكانی سوریای دیموکرات كە كورد سەركردایەتی دەكات رابگرێت.

چەند ڕۆژێکە میلیشیاكانی سەر بە تورکیا هێرشێکی سێ قۆڵییان بۆ سەر شاری مونبج دەستپێكردوە لە دژی هێزەكانی سوریای دیموكرات و دوێنێش لە بەیاننامەیەکدا “هەسەدە” ڕایگەیاند، ئەفسەرانی تورکیا ڕاستەوخۆ سەرکردایەتی هێرشەکە دەکەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و جەنگی تورکیا بەکاردەهێنرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: لە بەرامبەر ئەو هێرشە بەربڵاوانەدا هێزەکانمان بەرەو قۆناغی دووەمی بەرگری لە دژی داگیرکەری تورکیا و میلیشیاكانی هەنگاوی ناوە” و شێواز و تاکتیکی جیاواز پەیڕەو دەکەین و دوژمن سەرلێشێواو دەکەین”.

جارید زۆبە، پەیامنێری پنتاگۆن، لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، “کردنەوەی بەرەی زیاتری شەڕ لە بەرژەوەندی کەسدا نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، “کارمان کردووە بۆ هێورکردنەوەی بەشێک لەو پەرەسەندنانە”.

راشیگەیاند، دوێنێ لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا سەبارەت بە هێرشەكە گفتوگۆی كردووە، هەروەها بیل بێرنز بەڕێوەبەری سی ئای ئەی و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی تورکیا و جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ هەمان مەبەست ڕاوێژیان لەگەڵ هاوتاکانیان کردووە.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد