ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دەرفەتێکە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ

حەسەكە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند،  ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، “دەرفەتێکە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ”.

بەگوێرەی میدیای عەرەبی و ڕۆژئاوایی، دوای پێشڕەویکردنی گروپە چەكدارەكان لە حومس و چوونە ناو دیمەشقی پایتەختی سووریا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵات.

فەرماندەی هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “X” رایگەیاند، “سوریا بە ساتەکانی مێژووییدا تێدەپەڕێت، كە شاهیدی ڕووخانی ڕژێمی پاوانخوازین لە دیمەشق”.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم گۆڕانکارییە دەرفەتێکە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ کە لەسەر بنەمای دیموکراسی و دادپەروەری دامەزرابێت و مافەکانی هەموو هاوڵاتییانی سوریا بدرێت.

هاوکات هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوا كوردستان رایگەیاند: سەردەمی ستەمکاری کۆتایی هات ئەمڕۆ لاپەڕەکی نوێ هەڵدەدەینەوە بۆ یەکخستنی سوریاییەکان بۆ داهاتوویەکی باشتر لەسەر بنەمای دادپەروەری و دیموکراسی.”

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان