سەركردەیەكی سەر بە “سوپای پاسدارانی ئێران” لە دێرەزوور كوژرا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

سەرچاوەیەكی تایبەت بە نۆرس پرێس رایگەیاند، سەركردەی “میلیشیای ئەبو فازل عەباس”ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، دوێنێ هەینی لە شاری مەیادیینی گوندەواری دێرەزوور کوژرا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، “عەدنان سعود”، ناسراو بە “زوزو” كە سەركردەی میلیشیای ئەبو فازل عەباسە، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریكی بڵاویکردەوە، كە ئێوارەی ڕۆژی هەینی تاران دەستیکردووە بە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە