حومس – نۆرس پرێس
شەوی هەینی/شەممە، دەستەی تەحریر شام ڕایگەیاند کە لە گوندەواری حەما و حومسی ناوەڕاستی سوریا پێشڕەوی دەكەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەستیان بەسەر دوایین گوندی گوندەواری حومسدا گرتووە و نزیكن بۆ ئەوەی بچنە ناو شارەكە.
بۆردومانی ئاسمانی و حكومەتی دیمەشق كرایە سەر شاری تەلبیسە و شارۆچکەی ئەلدار كەبیر لە باکووری حومس، و بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی میلیشیاكان بەڵاویان كردووە، 22 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوونە.
میدیاکانی حکومەتی دیمەشق بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی حکومەت “ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامداوە” بەرەو ئەلدار كەبیر و تەلبیسە و رستن لە گوندەواری باکووری حومس، بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی سوریا و رووسیا، تۆپخانەكان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەیان تیرۆریستی لەناوبردووە و دۆخێکی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو میلیشیاكان دروستكردووە، و بەكۆمەڵ هەڵاتوون”.
ڕادیۆی ناوخۆیی شەم ئێف ئێم بڵاویکردەوە کە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و میلیشیاكان بەدرێژایی هێڵی پێشەوە لە گوندەواری باکووری حومس بەردەوامە.