میلیشیاكانی تورکیا لە گوندەواری مونبج بۆردومان دەكرێن

مونبج – نۆرس پرێس

ئەنجوومەنی سەربازی مونبجی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، میلیشیاكانی توركیا لە گوندی تەل هەوای نزیك شاری مونبجی سوریا، بە هێرشێكی ئاسمانی بۆردومانكران و و ئەو فڕۆكەی بۆردومانی كردوون تا ئێستا نەناسراوە.

ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا باسی لە کوژراوان و بریندارەکان کرد لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکە، و ڕەتیکردەوە كە ناوچەكانی ژێر دەسهەڵاتی “هەسەدە” بۆردومان كرابێت، ئێوارەی دوێنێ لە سۆشیال میدیا هەواڵی ئەوە زبەڵاو بویەوە كە میلیشیاكان هێرشیان كردۆتە سەر مونبج.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەنجومەنی سەربازی مونبج لە بەیاننامەیەکی دیکەدا چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر رایگەیاندووە، كە میلیشیاكانی توركیا هەوڵی دزەکردنیان دایەوە بۆ نێو گوندی تەل ئەسوەدی باشووری مونبج، بەڵام لەلایەن هێزەکانیانەوە وەڵامیان درایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گە هێزەكانیان وەڵامی میلیشیاكانی دایەوە و چەندین كوژراو و برینداریان لێ كەوتەوە، لە دەوروبەری شاری ئەلباب.

ئاماژە بەوەشكراوە کە سێ چەکداری ئەنجوومەنی سەربازی مونبج لە هێرشەكەدا شەهید بوون.

راشیگەیاند، میلیشیاكان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دیمەنە کۆنەکانیان بەڵاوكردەوە کە بانگەشەی ئەوەیان دەكرد میلیشیاكان لە نزیك مونبجن، و ئەوەشی خستەڕوو کە دیمەنەکان “لە چوارچێوەی شەڕی میدیادا بڵاودەکرێنەوە” و هیچ ڕاستییەکی تێدا نیە.

داڕشتنەوەی: عەگید مشمش