“هەسەدە” کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەك میلیشیاكانی سەر بە توركیای راگەیاند
گوندەواری حەلەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرەیان لە هەردوو ناوچەی مونبج و دێرحافری گوندەواری حەلەب راگەیاند.
لە چوارشەممەی ڕابردووەوە دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) و میلیشیاكانی سەر بە توركیا، لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سوریا هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی حكومەتی دیمەشق و ناوچەیەكی زۆریان لەژێر دەستی حكومەتی دیمەشق دەرهێنا، دوای ئەویش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات.
“هەسەدە” لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند،” ژمارەیەك لە چەكدارانی میلیشیاكانی سەر بە توركیا كوژران و برینداربوون، دوای ئەوەی هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی مونبج و ئەنجومەنی سەربازی تەبقەی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە گوندەواری مونبج و دێرحافر، بەبانی ئەمڕۆ جوارشەممە روبەڕویان بوونەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم پێکدادانانە بڵاودەکرێتەوە.