بەڕێوبەرایتی خۆسەر بانگەوازێکی مرۆیی بەپەلە دەستپێدەکات بۆ یارمەتیدانی هەزاران کەسی ئاوارەی گوندەواری حەلەب

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان بانگەوازێکی بەپەلەی مرۆیی دەستپێکرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاوارەکان کە لە باکووری گوندەواری حەلەبەوە چونەتە شارەکانی تەبقە و رەقە.

شێخموس ئەحمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی كەمپ و کاروباری ئاوارەكان، لە بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە 30 هەزار خێزان، كە بەهۆی روداوەكانی ئەم دواییە ناوچەكانیان جێهێشتووە پێویستییان بە هاوكاری بەپەلە هەیە لە نەتەوە یەكگرتووەكان.

دەیان هەزار كەس رویان لە رۆژئاوای كوردستان كرد، دوای ئەوەی میلیشیای “جەیش وەتەنی” سەر بە توركیا هێرشیان كردە سەر ناوچەی تەل رەفعەت لە باكووری حەلەب.

نوسینگەی کاروباری ڕێکخراوەکان و فەرمانگەی کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە بەڕێوبەرایەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بانگەوازێکی مرۆیی بەپەلەیان دەستپێکرد بۆ یارمەتیدانی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان.

داوای “پێویستی خێرایان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکان كرد، بەتایبەتی كە ئێستا شوێنێك نیە بۆ ئاوارەكان تا تێیدا بمێنەوە “.

ئەحمەد بە نۆرس پرێسی راگەیاند، خزمەتگوزارییەکانی ئەو رێكخراوە مرۆییانە بەشی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە ناكات، چونکە ناتوانن خزمەت گوزاری بۆ ئەو ژمارە زۆرە دابین بكەن، توانای بەڕێوبەرایەتی خۆسەریش بەرگەی ئەو قەیرانە ناگرێت.

داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە هاوکاری بەپەلە پێشکەش بە ئاوارەکانی رۆژئاوای كوردستان بكەن، هەروەها لە ڕێگەی دەروازەی یەعڕەبییە/تەل کۆچەرەوە هاوكارییەكان بگەنە دەستیان.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان