هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: “هەسەدە” هێزی پاراستنی لە حەوت گوندی دێرەزوور جێگیرکردوە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات هێزیان لە حەوت گوندی دێرەزوور جێگیرکردووە بۆ رێگری كردن لە هەڕەشەکانی داعش.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور کە لەژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە، بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی ئەو حەوت گوندەی باکووری دێرەزوور ڕاگەیاند.

ئۆپەڕاسیۆنی توانای پۆڵاین لە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، “لە وەڵامی ئەو هەڕەشە ئەمنییانە رایگەیاند، “هەسەدە” بۆ پاراستنی گوندەکانی دێرەزوور هێزی لە ناوچەكە بڵاوکردەوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هاوبەشێكی باش و دیارە لە شەری دژی تیرۆردا”.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان