نێچیرڤان بارزانی و ڕۆمانۆوسکی پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و هه‌رێمی کوردستان و پێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ دەكەن

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، پێشوازیی له‌ ئێلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عێراق، کرد‌.

له‌ ديدارێكدا، نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى خاتوو ڕۆمانۆوسكیی كرد بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ خواست. لاى خۆيه‌وه‌ خاتوو ڕۆمانۆوسکی سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، كرد.

بەپێی راگەیێندراوەکە گفتوگۆی لایەنە سیاسییە براوەکانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ پێکهێنانی كابينه‌ى نوێى حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، دۆخی عێراق، پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.سەڕاج راشیگەیاند، کاتی هێرشەکە ٤٨ کاتژمێر دوای ئاگربەستی لوبنان بووە، و دەڵێت “واشنتۆن و ئیسرائیل هەوڵدەدەن ناوچەکە بکێشنە ناو ململانێ بۆ كەمكردنەوەی تواناكانی میلیشیاكان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێگاپێدانی ئەنقەڕە بۆ ئەوەی میلیشیاكان هێرشبكەنە سەر حەلەب و ئیدلب، “پەیامێکە بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریکا کە پشتگیری لە ستراتیژی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە