میلیشیاكانی ئەنقەرە و دەستەی تەحریر شام دەستەیان بەسەر فڕۆکەخانەیەكی سەربازیدا گرت لە گوندەواری ئیدلب

حەلەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرای پێشتر) و میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەر بە توركیا، دوای شەڕ و پێكدادانێكی توند لەگەل لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب، دەستیان بەسەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبو زهوردا گرت.

فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبو زهور بە یەکێک لە بنکە سەربازییە گرنگەکانی حكومەتی دیمەشق دادەنرێت، هەروەها دووەم گەورەترین بنکەی سەربازییە لە دوای فڕۆکەخانەی سەربازیی تەفتەناز.

سەرکردەیەکی میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆن بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوای “پێكدادانێكی توند” لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبو زهورمان کۆنترۆڵکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کشانەوەی هێزەکانی رووسیا، میلیشیاكان شارۆچکەی مەعسەران و بنکەی ڕوسیایان لە نزیک شارۆچكەكە کۆنترۆڵکرد.

ئامادەکردنی: موئەیەد شێخ – داڕشتنەوەی: مالین محەممەد