بارەگایەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دێرەزوور كرایە ئامانج

دێرەزوور –  نۆرس پرێس

شەوی پێنجشەممە، لە دوو هێرشی جیاوازدا، لە شاری دێرەزوور، چەکدارانی نەناسراو بارهەڵگری نەوت و خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردە ئامانج.

سەرچاوەکانی نۆرس پرێس ڕایانگەیاند، چەکدارانی نەناسراو بارهەڵگرێكی نەوتیان لەنزیک ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی كبرەی ڕۆژئاوای دێرەزوور كردە ئامانج و زیان بە بەرهەڵگرەكە كەوت.

لەلایەكیدیكەوە چەکدارانی نەناسراو، خاڵێکی پشکنینی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە”یان لە شارۆچکەی حەوایجی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج.

هێرشەکە زیانی ماددی لێکەوتەوە، هاوکات هێرشبەرەکان بۆ دەرەوەی شارۆچکەکە هەڵهاتن.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان