میلیشیاكانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر پێگەكانی حكومەتی دیمەشق لە سوریا

حەلەب – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشتر) و میلیشیاكانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر پێگەكانی حكومەتی دیمەشق لە گوندەواری حەلەب و ئیدلب، و دەستی بەسەر جەند شوێنێكدا گرت و جەندین كەسی كوشت و دەستگیركرد.

لەکاتێکدا میدیاکانی نزیک لە دیمەشق دەڵێن، “سوپای سوریا ڕووبەڕووی هێرشێكی تیرۆریستیدا دەبێتەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی چڕتر کردووەتەوە و توانیویەتی دەیان هێرشبەر بکوژێت”، ئەمەش لەکاتێکدایە كە پێکدادانەكان بەردەوامن.

ئەو میلیشیانەی بەشدارییان لەو هێرشەدا كردووە، كە ناویان ناوە “ئۆپەراسیۆنی ڕێگریکردن لە دەستدرێژی”  دەستەی تەحریر شام و “ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح موبین” کە میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆن و توندڕەوەکان لەخۆوە دەگرێت، لە گوندەواری ڕۆژئاوای حەلەب و گوندەواری حەما و لازقیە و ئیدلب و لەلایەن “تەحریر شام”ەوە بەڕێوەدەبرێت.

هەروەها میلیشیای ” جەبهە شامییە”ی سەر بە تورکیا، بەشداری لە هێرشەكەدا دەكەن، کە لەم دواییانەدا ناکۆک بوو لەگەل بەڕێوبەرانی ناوچەكانیان كە توركیا بەڕێوەی دەبات .

میدیاكان رایانگەیاند، کە میلیشیاكانی “هێزی هاوبەش”یش بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردووە.

سەرکردەکانی دەستەی تەحریر شام ڕاستەوخۆ شەڕەكە بەڕێوەدەبەن.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان