ئیسرائیل دەستی بەسەر ژمارەیەك چەكدا گرت كە لەلایەن میلیشیاكانی ئێران لە سوریاوە نێردراون بۆ غەززە

دیمەشق – نۆرس پرێس

سوپای ئیسرائیل، ئێوارەی چوارشەممە ڕایگەیاند، هەوڵێکی میلیشیاکانی ئێرانی بۆ بەقاچاخبردنی چەک لە سوریاوە بۆ غەززە پووچەڵ کردووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەقاچاخبردنەكە بەسەرپەرشتی “سپای پاسدارانی ئێران و سپای قودس”ی ئێران لە سوریا بەڕێوە دەچوو.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، “چەکەكان بریتین لە موشەك و گوللەی هاوەن و بۆمبی چێندراو كە جۆری جیاوازن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “چەکەكان لە لایەن یەکەی 4000ی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی هەوڵگری سپای پاسداران بە سەرۆکایەتی جەواد غەفاری و لەلایەن یەکەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی سپای قودس بە سەرۆکایەتیی ئەسغەر باقری بەرپرسی یەکەی 840 نێردراون.”

سوپای ئیسرائیل پێیوایە کە دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرێكی پڕ چەكی میلیشیا ئێرانییەكان “بەشێکە لە شەری بەردەوامی ئێران کە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.”

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە