بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر مونبج گەنجێک برینداربوو
مونبج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی سەربازی مونبجی سەر بە هێزەكانی سوریا دیموكرات رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانی بۆ سەر گوندەوای مونبج گەنجێک برینداربوو.
ئەنجومەنی سەربازی مونبج لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە بۆردومانەکەی تورکیا “مستەفا بەرەکات حەسەن”ی تەمەن ١٧ ساڵ برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆبخانەكانی توركیا گوندەواری باکوری و ڕۆژئاوا مونبجی كردە ئامانج، تا ئێستاش زیانەكان بە وردی یارنین.