“ئاسایش” تۆڕێکی بازرگانانی ماددە هۆشبەر دەستگیر دەکات
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، تۆڕێكی بازرگانانی مادەی هۆشبەریان لە شاری تەبقا دەستگیركرد.
ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تۆڕێکی 14 کەسییان دەستگیرکردووە کە لە شاری تەبقەدا، بەكارهێنان و بازرگانییان بە مادە هۆشبەرەكان دەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ئەم مانگەدا لەڕێگەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا ئەو كەسانەیان دەستگیركردووە.
بەپێی بەیاننامەکە، لە میانی ئۆپەڕاسیۆنەكەدا، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی کاپتاگۆن و مادەی کریستاڵ گرتووە.