“بازرگانێکی مادە هۆشبەرەكان” لە دەرعا کوژرا

دەرعا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە “بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان” لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە گوندەواری باکوری دەرعای باشووری سوریا کوژرا.

سەرچاوەیەك لە ناوچەكە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، قوسەی ئیبراهیم داخول، لە شاری ئەنخەلی گوندەواری باکووری دەرعا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کرایە ئامانج و کوژرا.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، “داخول کاری بازرگانیکردنی بە مادە هۆشبەرەكان دەكرد، و بە دزینی جەند شوێنێك لە شارەكە تۆمەتبارە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، كە ئەنخەل پێشوتر لە ئوردن بووە و نزیکەی ساڵ و نیوێک لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئوردنەوە دەرکراوە، ئەویش بەهۆی هەڵسوکەوتە خراپەکانی و بەشداریکردنی لە چەندین كێشە و ناكۆكی کە بووە هۆی ئەوەی زیندانی بكرێت.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەشقەڕ – داڕشتنەوەی: مالین محەممەد