توركیا 23 گوندی لە گوندەواری حەلەب بۆردومانكرد

مونبج – نۆرس پرێس

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی بۆردومانی توركیا بۆ سەر 23 گوندی باكووری حەلەب، كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

ئەنجوومەنی سەربازی مونبج دوێنێ دووشەممە، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەندامێكی خۆی كرد، كە لە بۆردومانە “چڕ”ەكەی تورکیا بۆ سەر گوندنشینانی گوندەواری موبنج گیانی لەدەستدابوو.

میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوە كرد کە هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانی ٢٣ گوندیان لە گوندەواری عەفرین داكیركراو و مونبج و باکوری گوندەواری حەلەب بۆردومان کرد.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەهۆی بۆردومانەكانەوە كەسێك گیانی لەدەستداو حەوت كەسیش برینداربوونە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان