حكومەتی هەرێم: ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان 6 ملیۆن و 370 ھەزار و 668 کەسە

هەولێر – نۆرس پرێس

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەنجامى سەرژمێریى گشتى هەرێمى کوردستان، ژمارەى دانیشتووانى هەرێمى کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە

ئەمڕۆ دووشەممە، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند “ژمارەی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسی تێپەڕاندووە، ڕێژەی دانیشتوان لە شارەکان سەدا 84% و لە گوندەکانیش سەدا 16%یە.

ڕوونیشی کردەوە “ژمارەی ئەندامانی نێر لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەس واتە لە سەدا %50.24، هەروەها گوتیشی، ژمارەی ئەندامانی مێینە گەیشتووەتە 3 میلۆن و 170 هەزار و 162 کەس واتا لە سەدا %49.76.

ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان:

کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتوان: 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەس.

ڕێژەی دانیشتوان لە شارەکان: 84%.

ڕێژەی دانیشتوان لە گوندەکان: 16%.

ژمارەی یەكەی نیشتەجیبوون: 2 ملیۆن و 28 هەزار یەكە.

ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان: یەك ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزان.

تێکڕای قەبارەی خێزانەکان: 4.6 كەس

ژمارەی تاکی نێر: 3 ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەس

ژمارەی تاکی مێ: 3 میلۆن و 170 هەزار و 162 کەس

ڕێژەی دانیشتوانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە 15 ساڵ: 31.9%.

ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدا: 63.7%.

ڕێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردنی 65 ساڵ و سەرووتر: 4.4%.

ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی عێراق: 2.48%.