تورکیا “بەچڕی” گوندەكانی مونبجی بۆردومانكرد

مونبج – نۆرس پرێس

ئەنجوومەنی سەربازی مونبجی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانیان، بە چەکی قورس، هەشت گوندیان لە گوندەواری مونبج لە باکووری سوریا بۆردومانکردووە.

ئەنجوومەنی سەربازی مونبج لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژمارە فەرمییەکانیدا بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی تورکیا بۆردومانێكی چڕیان بۆ سەر گوندنشینانی گوندەواری باکور و ڕۆژئاوای مونبج دەستپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە گوندەکانی باغوز، كاوكلێ، سەیادە، دەندەنییە، ئوم عەدەسە، فاڕات، جەبلە حەمرە، و عەرەب حەسەنی گرتۆتەوە لە گوندەواری باکور و ڕۆژئاوای مونبج.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان