هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە بیابانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور هەڵمەتێکی بەرفراوان دەستپێدەکەن

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هەڵمەتێکی فراوانیان لە بیابانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستپێکرد، کە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت، بۆ گەڕان بەدوای حەشارگەكانی داعش.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق ڕایگەیاند، فیرقەی 17 و گروپەکانی فیرقەی 18 بە پاڵپشنی فرۆكە جەنگییەكانی رووسیا، پاش نیوەڕۆی دوێنێ هەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکرد بۆ گەڕان بەدوای حەشارگەكانی داعش لە بیابانی مەیادیین و قۆرییە وسەبیخان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ناوچەکانی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەگرێتەوە.

ئەم هەڵمەتە لە ئەنجامی هێرشە یەك لەدوای یەكەكانی داعش هات بۆ سەر هێزەكانی حكومەتی دیمەشق لە ناوچەی دێرەزوور.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – مۆنتاژ: ئەحمەد عوسمان