مەشقی سەربازی لە یەکێک لە بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مەشق و راهێنانی سەربازییان لە یەکێک لە گەورەترین بنکەکانیان لە دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا.
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی نەوتی عومەر دوێنێ بەشەو و بەڕۆژ مەشقیان ئەنجامدا، کە لە کاتژمێر ١١ی بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی هات، هاوکات مەشقی شەوانەیان ئەنجامدا.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی سەربازی و لۆجستیکی هێنایە بنکەکەی لە کێڵگەی نەوتی عومەر.
دوو بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دێرەزوور لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە بەردەوام هێرشیان دەکرێتە سەر.