لایەنە کوردییەکان: ئەمریکا و ئەوروپا هەوڵ دەدەن گفتوگۆی کوردی – کوردی لە سووریا دەستپێبكاتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد موسا، سکرتێری گشتیی پارتی چەپی کورد لە سووریا، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، واشنتۆن و لایەنە ئەوروپییەکانی هەوڵی دەستپێکردنەوەی دیالۆگی کورد – كوردی لە سووریا دەدەن.
دوێنێ شەممە، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی کورد – کورد دەربڕی.
موسا، ئەندامی شاندی پارتەکانی یەکێتی نشتیمانی کوردە كە لە دیالۆكدا بەشداربووە ڕایگەیاند، واشنتۆن و فەرەنسا بەتایبەتی کاردەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی کوردی – كوردی، کە نزیکەی سێ ساڵە وەستاوە.
راشیگەیاند، دەستپێكردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد و پارتی یەكێتی نیشتیمانی کوردی لە سوریا، هەنگاوێكی گرنكە بۆ داهاتووی ناوچەکە، دەڵێت سەقامگیری لە ناوچەكە بەهەوڵی هەموو لایەنەكان دێتە ئاراوە.
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە داوای کرد کە “لەم قۆناغەدا بەجدی کار بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی کوردی – كوردی بكەن”.