“هەسەدە” ئازادکردنی ئێزدییەکی ڕفێنراوی لە مونبج ڕادەگەیەنێت
مونبج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئازادکردنی گەنجێكی ئێزدییەکی ڕفێندراویان لە دەستی شانەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە شاری مونبجی باکووری سوریا ڕاگەیاند.
“هەسەدە” رایگەیاند، یەکەیەکی هێزەکانیان كەنجێكی ئێزدی لە دەستی داعش رزگاركردووە کە لە ساڵی 2014 لەکاتی هێرشی داعش بۆ سەر دەڤەری شنگال ڕفێندرابوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەنجەی ئێزدییە كە ناوی “دیار عەلی رەفۆ”یە لە مونبج دۆزیوەتەوە، كە شانەکانی ڕێکخراوەکە هەوڵیاندەدا بە قاچاخ بیگەیەننە ناوچەكانی ژێر دەسهەڵاتی توركیا و میلیشیاكانی ئەنقەرە لە سوریا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، داعش كە ئەو گەنجەی رفاندووە تەمەنی تەنها دە ساڵ بووە، و دوای ئەوەی لە دایک و خوشک و براکانی جیایکردووەتەوە، ناچاری کردووە پەیوەندی بە ڕیزەکانی بکات.