وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ نۆرس پرێس: پشتیوانی لە دیالۆگی کورد – کورد لە سوریا دەكەین

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند کە ئەمریکا پشتیوانی لە دیالۆگی کورد – کورد لە سوریا دەکات، و هیوای خواست پێشکەوتنی بەردەوام لەم چوارچێوەیەدا بەدیبێت.

جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019دا، و بە سەرپەرشتی ئەمریکا، دەستپێشخەریی كرد بۆ دیالۆكی کوردی لە نێوان پارتەکانی یەکێتی نشتیمانی کورد و ئەنجوومەنی نشتیمانی كورد لە سوریا.

هەرچەندە دوای چەند مانگێک دانوستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی سیاسی لە نێوان هەردوولا واژۆ کرا، بەڵام دواتر گفتوگۆکان وەستان، و هەردوولا یەكترییان بە دروستكردنی ئاستەنگ تۆمەتباركرد.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆی کوردەکان لە سوریا “تەواوکەری هەوڵەکانی ئەمریکایە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە رۆژئاوای كوردستان”

راشیگەیاند کە ئەم هەنگاوە ” بەرزکردنەوەی شەفافیەت و گشتگیرییە لە حوکمڕانی ناوخۆییدا.”

مەزلوم عەبدی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکاندا ڕایگەیاندبوو، گفتوگۆی کوردی – كوردی “بەم نزیکانە دەستپێدەکاتەوە”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد