مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی سێشەممە/چوارشەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیك بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی نەوتی عومەری گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بیسترا، ئەویش مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوو.
ماڵپەڕە هەواڵییەکان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی بە ئامانج گرتنی میلیشیا ئێرانیان لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە.
بەڵام سەرچاوەکانی نۆرس پرێس رایانگەیاند، کە دەنگی تەقینەوەکانی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، مەشق و ڕاهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بووە.
رونیشیكردەوە كە کێڵگە نەوتییەکە بەئامانج نەگیراوە. ئاماژەی بەوەشكرد دەنگی تەقینەوەکانی بیابانی ڕۆژئاوای دێرەزوور، مەشقی سەربازانی هاوپەیمانی بوو لەسەر تۆبخانەكان.