جەندرمەی تورکیا لە سەرێ كانیێ هەشت کەس دەستگیر دەکات
حەسەكە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای پاسەوانی سنووری تورکیا (جەندرمە) لە گوندەواری سەرێ كانیێ داگیركراو لە رۆژئاوای كوردستان هەشت کەسی دەستگیر کرد.
سەرچاوەیەک بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، جەندرمەی تورکیا لە گوندەواری ڕۆژئاوای سەرێ كانیێ هەشت كەسی دەستگیرکردووە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو كەسانە لە كاتی هەوڵی پەڕینەوە بۆ نێو خاكی توركیا بەمەبەستی پەنابردن بۆ وڵاتێکی ئەوروپی دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا چارەنووسی دەستگیرکراوەکان دیارنیە.