میلیشیایەكی سەر بە توركیا لە عەفرین كارگاكانی زەیتی زەیتون تاڵان دەکات
عەفرین – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، خاوەنی كارگایەكی زەیتی زەیتون لە عەفرینی داگیركراو، لە رۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، میلیشیای “حەمزات”ی سەر بە تورکیا، زەیتی وەك سەرانە بەسەر خاوەن كارگاكان سەپاندووە، كە دەبێت بێش ئەوەی وەرزی زەیتوون كۆتایی بێت ئەو بڕە بدەن.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە، میلیشیای “جەیش وەتەنی” سەر بە توركیا، چەندین داریان لە دارستانەكانی عەفرینی داگیركراو، دزیوە.
خاوەنی كارگاكە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، میلیشیای “حەمزات” ٢٠ (تەنەكە)ی زەیتی بەسەر خاوەن كارگاكان سەپاندووە، كە دەبێت بۆ بارەگا سەربازییەكانی میلیشیاكان بیبەن.
ئەو میلیشیایە ئەو سەپاندنەی بەسەر گوندەکانی “كەفەر دەلەی سەروو، كەفەر دەلەی خواروو، تەل غازی، فەقیران و جولەقان” لە ناحیەیە جندیرێس، هەروەها شارۆچکەکانی مەعراتە و كەفەر شێل و بابلێن لە شاری عەفرین.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ناچاربوو ئەو زەیتەی بۆیان نارد، دەڵێت “نەدەبوو ڕەتیبکەمەوە، بەو پێیەی چونكە بەزۆر زەیتەكەیان دەبرد، و لەدوای ئەوەیش كێشەیان بۆ دروست دەكردم”.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، میلیشیای “عەمشات”ی سەر بە تورکیا دەستیان بەسەر كارگەیەكی بەرهەمهێنانی زەیت زەیتون و زەوییەکی کشتوکاڵیدا گرت، لە ناحیەی جەندەرێسی شاری عەفرینی داگیركراو، ئەویش دوای چەند رۆژێك لە دەستگیركردنی خاوەنەكەی.