رێگای حەسەکە و دەرباسییە، دوای ساڵێک کارکردن تێیدا بە ئەنجام گەشت
دەرباسییە- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شارەوانی گەلی سەر بە بەڕێوبەری خۆسەری لە کاری قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی نێوان حەسەکە- دەرباسییە بووەوە کە نزیکەی سالێکە پێوەی سەرقاڵن.
پێشتر شارەوانی گەل کارەکانیان لەسەر ئەم رێگایە راگرتبوو، ئەویش بە هۆی دابین نەکردنی مادەی ” بیتۆمین” و تێکچوونی پاڵاوگەکانەوە، وەک بەرپرسانی ئەو بوارە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند.
سلێمان حەسەن، کارمەند لە بەشی هونەری شارەوانی گەل بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە ئەوان کاری روپۆشی یەکەمی رێگاکە بە قیریان لە ساڵی پیشوودا تەواو کردووە، بەڵام لەکارکەوتنی ئامێرەکان کارەکەیان دواخست بۆ ئەمساڵ
هەر بە وتەی حەسەن کارکردن لەم رێگایەدا هاوڵاتیان و گەشتیارانی بێزار دەکرد لە گواستنەوەیاندا لە نێوان حەسەکە و دەرباسییە.