هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانی گوندەواری مونبجیان بۆدومانكرد

مونبج – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانی دوو گوندی گوندەواری مونبجیان لە باکووری سوریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

تۆبخانەكانی توركیا بەردەوام مونبج بۆردومان دەكەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە هەوڵی بەردەوامی دزەکردنی نێو گوندەكان دەدەن.

ئەنجوومەنی سەربازی مونبج رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانی، لە رێگای تۆبخانەكان و بە هاوەن گوندی فاڕات و عەرەب حەسەنیان لە گوندەواری مونبج بۆردومانکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکەی گوندی فاڕات خانوی هاوڵاتییەكی مەدەنی کردۆتە ئامانج و زیانی ماددی پێگەیشتووە.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد