مەسرور بارزانی پێشوازیی لە هونەرمەندی ناسراوی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دەكات

هەولێر – نۆرس پرێس

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جوان حاجۆ، هونەرمەندی ناسراوی کورد شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد جوان حاجۆ کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و بەرهەمی هونەری و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی هونەرمەند جوان حاجۆی لە خزمەتکردنی هونەری کوردی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.

جوان حاجۆ لە ١٧ی ئابی ١٩٥٧ لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ لەدایک بووە. و لە بنەماڵەی حاجۆ ئاغایە کە لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناوچەی مێردینیان بەجێ ھێشتووە.

حاجۆ ھەر لە منداڵیەوە حەزو و ئارەزووی مۆسیقاوە هەبووە، و چەندین گۆرانی نشتیمان پەروەری و شۆڕشگێڕانەی تۆماركردووە.