28 توشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی تەندروستی بەرێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان 28 تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد، بەمەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان گەیشتە 39180 کەس.

لیژنەی ته‌ندروستی له‌ روپەڕی فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه‌ توشبووان 19 پیاو و 9 ژنن بوون، كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هەرێمی جەزیره‌ی رۆژئاوای کوردستاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی تەندروستی، 6 توشبوو لە حەسەکە، 14 لە قامیشلۆ، 7 لە دێرێک، و تەنها یەک توشبوو لە عامودا بوون.

هێستا کۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان 1578 کەسە و چاكبوونه‌وه‌ی 2577 كه‌س.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف