وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەردانەکەی لاریجانی بۆ سوریا و لوبنان پەیامێكی پشتیوانی بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەردانی گەورە ڕاوێژکاری خامنەیی بۆ سووریا و لوبنان هەڵگری پەیامی پشتیوانی بوو بۆ ئەم دوو گەلا.

سەردانی لاریجانی بۆ لوبنان و سوریای، هاوکات بوو لەگەڵ هێرشێكی ئیسرائیل لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو راوێژكارەی خامنەیی لە دیمەشق.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەردانەکەی عەلی لاریجانی بۆ لوبنان و سوریا “دەربڕینی هەموو تواناکانی ئێرانە بۆ پشتیوانیکردن لە ئامانجە دیپلۆماسییەکانی.”

بە پێی راگەیێندراوەكە، ئەو سەردانە هەڵگری “پەیامێکی ڕوونی ئێرانە بۆ پشتیوانی لە گەلانی لوبنان و سووریا و خۆڕاگری لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسڕائیل”.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان