ئەسەد و وەزیری بەرگری ئێران ڕووبەڕووبوونەوەی “تیرۆر” تاوتوێ دەكەن

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا لە دیمەشق پێشوازی لە عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری ئێران و شاندی یاوەری کرد.

زادە ئێوارەی دوێنێ شەممە، بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی، چەند ڕۆژێک دوای سەردانەکەی عەلی لاریجانی، کە هاوکات بوو لەگەڵ بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی مەززە و ناوچەی قدەسیە لە دیمەشق و گوندەواری، گەیشتە پایتەختی سوریا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا، سانا، بڵاویکردەوە، “سەرۆکكۆماری سوریا بەشاڕ ئەسەد لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئێران پرسەکانی پەیوەست بە بەرگری و ئاسایشی ناوچەکە، و بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، و هەڵوەشاندنەوەی تیرۆر تاوتوێ کردووە کە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەسەد جەختی لەوە کردەوە کە لەناوبردنی تیرۆر بەرپرسیارێتییەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە، چونکە مەترسی لەسەر گەلانی هەموو جیهان هەیە”.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان