بۆمبێكی چێندراو بە هێزێكی پێشمەرگەدا تەقییەوە و دوو ئەفسەر و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوون

هەولێر – نۆرس پرێس

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سنووری گوندی پەلکانە لە خورماتوو، بۆمبێكی چێندراو  بە هێزێكی لیوای هاوبەشی پێشمەرگەد تەقییەوە و به‌هۆیه‌وه‌  دوو ئەفسەر و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوون.

 وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە داخەوە،ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر (٠٩٠٠) لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی٣ی لیوای ١ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە،  لەئەنجامدا فەرماندەی فەوج و عقید ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی ٩ی سوپای عێراق و پێشمەرگەیەك شەهید بوون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووداوەکە لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە.