میلیشیاكانی ئێران هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی شەممە/یەکشەممە، میلیشیاكانی سەر بە ئێران هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، میلیشیاكانی “دیفاع وەتەنی” و “هەفل”ی سەر بە ئێران، هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەی درەنج و زێبان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەكەدا بارەگای ڕێنمایی و وێستگەی ئاوی گوندی درەنج لە ڕۆژهەڵاتی فورات كرانە ئامانج.
راشیگەیاند، هێرشەکە دوو کاتژمێر بەردەوام بوو و زیانەکانی تەنها لە ماددی بوون.