وتەبێژی “داد و گەشەپێدان” دەڵێت سوپای تورکیا ئامادەیە ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا دەستپێبکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
شەوی هەینی ڕابردوو، عومەر جەلیک وتەبێژی پارتی “داد و گەشەپێدان”ی دەسەڵاتدار لە تورکیا ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیا لە دۆخێکی “ئامادەیی هەمیشەیی”دان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دەرچوونی فەرمانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجامدەدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا هیچ فەرمانێک لەمبارەیەوە نییە”.
هەفتەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێی لە سوریای کرد.
میدیاکانی تورکیا دوای کۆبوونەوەی دەستەی باڵای پارتەکەی، لێدوانەکانی چەلیکیان بڵاوکردەوە، كە رایگەیاندبوو، هێزەکانی تورکیا چاودێری جموجۆڵەکانی ناوچەکە دەکەن، و ئاماژەی بەوەشکرد، “لەماوەی ساڵانی پێشوودا فەرمانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەردەچوو، و پلانی بۆ دادەندرا، و لەماوەی هەفتەیەک تا دە رۆژ، یان مانگێک جێبەجێ دەكرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە ئێستا لە دۆخێکی وادا نین، بەڵام لەئامادەباشیداین ئەگەر فەرمان بكرێت ، و بەردەوام چاودێری دۆخی ناوچەکە دەکەین لە قووڵایی 30 کم”.