ئێران ئیدانەی بۆردومانی ئیسڕائیل بۆ سەر دیمەشق دەكات 

دیمەشق – نۆرس پرێس

تاران هێرشەكانی رۆژی پێنجشەممەی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی دیمەشقی ئیدانە كرد، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەرکردەی “بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی” کوژران.

دوێنێ هەینی، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی کوژرانی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی لە هێرشێكی ئیسڕائیل بۆ سەر دامەزراوەکانی بزووتنەوەکە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ڕاگەیاند.

دوێنێ هەینی، ئیسماعیل باقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “فراوانکردنی بازنەی هێرشەکان بۆ وڵاتانی دراوسێ و دووبارە پێشێلکردنی خاک و سەروەری سوریا، دەستدرێژییەكی ئاشکرایە”.

باقائی داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە “رێوشوێنی بەپەلە بۆ وەستاندنی دەستدرێژییەكان” بگرێتەبەر.

“جیهادی ئیسلامی” بزووتنەوەیەکی فەلەستینی سوننەیە و باڵێکی سەربازی بە ناوی “سەرایە قودس” هەیە، کە لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستینە و لە سوریا ئەندامی هەیە.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە