سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا تاوتوێی دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له ئالبرێشت فۆن ڤيتكه، كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له ديدارێكدا كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و سهرساميى خۆى به ڕێژه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا نيشان دا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، قۆناغى داهاتوو و هه‌وڵه‌كانى پێکهێنانی كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن، كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوچه‌كه و مه‌ترسيى لێكه‌وته‌ی ئاڵۆزيیهكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.