دەسەڵاتدارانی تورکیا 21 سووری دیپۆرتی ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەنەوە
حەڵەب – نۆرس پرێس
ئێوارهی دوێنێ سێشهممه، دهسهڵاتدارانی تورکیا له ڕێگای دهروازهی سنووری باب ئهلسهلامهوه له نزیک شاری عهزاز له باکووری حهڵهب، 21 هاوڵاتی سورییان لە تورکیاوە بۆ ناوچهکانی ژێر دهسهڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دیپۆرت کردهوه.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا 21 گەنجیان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنەوە لە تورکیاوە بۆ سوریا دیپۆرتکردووەتەوە، لە درەنگانی سەرلەئێوارەی دوێنێدا رادەستی کاربەدەستانی دەروازەی باب ئەلسەلامەیان کردنەوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، زۆربهی ئهو گهنجانهی دیپۆرتكراونهتهوه كارتی پاراستنی كاتی “كیملیك”یان ههیه، بهڵام به بیانووی پێشێلكردنی مۆڵهتی گهشتكردن له دهوڵهتێكهوه بۆ دهوڵهتێكی تر دیپۆرتكراونهتهوه.
لە کۆتایی مانگی ئابی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە بیانووی پێشێلکارییەکانی پەیوەست بە “کیملیک” 100 گەنجیان لە دەروازەی سنووری باب ئەلسەلەمە، لە نزیک شاری عەزاز، بۆ سوریا دیپۆرت کراونەتەوە.
میدیاکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند کە لە نێو دیپۆرتکراوەکانی مانگی پێشوودا هاوڵاتیانی کۆچبەری هەرێمی کوردستانی تێدا بووە، کە لە هەوڵی پەڕینەوەدا بۆ یۆنان و ئەوروپا دەسگیر کراون، بە وتەی ئەو ئاژانسانە ئەو هاوڵاتیانە خۆیان بە خەڵکی سوریا لە تورکیا ناونووس کردووە، گوایە قاچاخچی پێی وتوون ئەگەر وابڵێن دیپۆرت ناکرێنەوە.
دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامن لە دیپۆرتکردنەوەی سەدان ئاوارەی سوری بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان، لە گوندەواری باکووری حەڵەب، بە بیانووی پێشێلکردنی یاساکانی پەنابەری و وەرنەگرتنی کارتی پاراستنی کاتی، کە توانای کارکردنیان پێدەبەخشێت.