سوپای ئەمریکا دوای ئەوەی بنكەیەكی لەشاری حەسەكە بۆردومان كرا چەند پێگەیەی ملیشیاكانی ئێرانی بۆردومانكرد
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم” ڕایگەیاند، جەند پێگەیەكی سەر بە ئێرانیان لە سوریا کردۆتە ئامانج، ئەویش دوای ئەوەی كە میلیشیا ئێرانییەكان شەوی سێ شەممە بنكەیەكی ئەمریكایان لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد.
ئێوارەی دوێنێ، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تۆپ و مووشەک بارەگای میلیشیاكانی ئێرانی لە جەندین شوێنی گوندەواری دێرەزوور و رۆژئاوای فورات بۆردومانكرد.
سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە بەرامبەر ئەو هێرشە موشەكییەی كرایە سەر کارمەندانی ئەمریکا لە بنکەی شەدادی باشووری گوندەواری حەسەکە، “هێرشێكمان كردە سەر كۆگایەكی چەك وبارەگایەكی لۆجستی میلیشیاكانی ئێران.
بەگوێرەی بەیاننامەی سێنتکۆم، هێرشەکەی سەر بنکەی شەدادی هیچ زیانێکی نەبووە بۆ هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم هێرشانە بۆ سەر میلیشیاكانی ئێران توانایان سنوردار دەكات لە پلاندانان و هێرشكردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە داهاتوودا.
ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند: “ئێمە بەڕوونی رامانگەیاندووە، کە لەو كەسانە خۆش نابین كە هێرش دەكەنە سەر کارمەندانی ئەمریکا و هاوبەشەکان و دامەزراوەکانمان، و مافی بەرگریکردنمان لە خۆمان هەیە.”
راشیگەیاند، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکانی، بە توندی وڵامی هەر هەڕەشەیەکدا دەداتەوە، كە دەكرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان، هاوبەشەکان و ئاسایشی ناوچەکە.”