نێچيرڤان بارزانى، به‌شداريى له كردنه‌وه‌ى COP29دا كرد
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەسەر بانگهێشتى فه‌رميى ئيلهام ئه‌ليێڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان گه‌يشته باكوى پايته‌ختى وڵاته‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شداريى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا (COP29)دا كرد.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه، له په‌راوێزى چالاكييه‌كانى كۆنگره‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى، چاوى به ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌وت كه له كۆنگره‌كه‌دا به‌شدارن. كاره‌كانى COP29 تا 22ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بن و تيايدا وڵاتانى به‌شدار ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى پاراستنى گۆى زه‌وى له كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى، ده‌كۆڵنه‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شداريى له ئێواره‌خوانێكى سه‌رۆكى ئازه‌ربايجاندا كرد كه بۆ ميوانانى COP29 ساز كرابوو.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكدا له‌سه‌ر تۆڕى ئێكس، سوپاسى سه‌رۆكى ئازه‌ربايجانى كرد بۆ بانگهێشته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له حكوومه‌ت و گه‌لى ئازه‌ربايجان كرد بۆ ميوانداريكردنى سه‌ركه‌وتووانه و ڕێكوپێكى كۆنگره‌كه.